Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌یامی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان بۆ یه‌کی موحه‌ڕه‌م

2019-08-31T16:47:43.000000Z
لێدوان

به‌بۆنه‌ی یه‌کی موحه‌ڕم، سه‌ری ساڵی تازه‌ی کۆچییه‌وه‌، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ هه‌موو موسڵمانان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و‌ جیهان ده‌که‌ین. هیوادارین ساڵی خێر و‌ خۆشی بێت و ئاشته‌وایی و ئارامی و ساقامگیری باڵ به‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا بکێشێت.

له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌موو پێکهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی وه‌ک هه‌میشه‌ لانه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ته‌بایی ده‌مێنێته‌وه‌ و پارێزگاری له‌و کولتووره‌ و له ته‌واوی‌ به‌ها مرۆییه‌کان ده‌کات.

دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان

١ی موحەرەمی 1441ی كۆچی

٣١/٨/٢٠١٩