2022-04-16T22:25:38.000000Z
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیحهوه (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عیراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هیواخوام خوای گەورە ڕۆژوو و نزاکانیان لێ قبووڵ بکات و لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا جەژن بكهنهوه.
گیانی بەیەکەوە ژیان و تەبایی و ڕێزگرتن لە پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان سیمایەکی جوانی بە هەرێمی کوردستان بەخشیووە، بۆیە لەم بۆنە پیرۆزەدا پەرەپێدان و بەهێزکردنی ئەو گیانی بەیەکەوەیییە دووپات دهكهینهوه کە بە درێژاییی مێژوو لەم ناوچەیەدا ڕەنگی داوەتەوە و هەمیشە هەمووان لە ئاست بەرپرسیارێتییەکاندا هەنگاوی ئەرێنییان بۆ پێشکەوتنەکان و پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان ناوه.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٤/١٧