Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

تاجەگوڵینەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر مۆنۆمێنتی (شەهیدانی یەکی شوبات) دانرا

2026-02-01T09:33:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/2/1 لە هەولێر، لە ڕێوڕەسمی 22ەمین ساڵیادی مەرگەساتی (یەکی شوبات)دا، کە بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، بەڕێز فەوزی هەریری، نوێنەری بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشدار بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای خێزان و کەسوکاری شەهیدان، کەسایەتیی سیاسی، بەرپرسانی ئیداری، میوانانی ناوخۆ و دیپلۆمات و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ـی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات، دانا.