Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

له‌به‌رده‌م سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانيدا، سه‌رۆكى داواكارى گشتى سوێندى ياسايى ‏ده‌خوات

2023-02-13T11:15:25.000000Z
دەستبەکاربوون

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/2/13 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى ‏كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستاندا و به‌پێى فه‌رمانێكى هه‌رێمى، به‌ڕێز دادوه‌ر كاوه‌ فه‌تحى مه‌عسووم وه‌ك ‏سه‌رۆكى داواكارى گشتى، سوێندى ياسايى خوارد.‏

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و وه‌زيرى دادى ‏حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى ‏له‌ به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.‏