پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٤/٥/١٦ بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، دیدارێکی فراوانی لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکان لە هەرێمی کوردستان ساز دا.
لە دیداره‌که‌دا، سەرۆکی دیوان دەربارەی دوا پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، هەوڵە بەردەوام و بەرهەمدارەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسه‌رکردنی کێشه‌کانی هەولێر - بەغدا، سازدان و سەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دیدار و سەردانەکانی ئەم دواییەی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەی جێ بایەخ بۆ ئامادەبووان دوا، دواتریش وەڵامی پرسیار و سەرنجەکانی دانەوە.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیدارەكەدا به‌ڕێز سەرۆکی دیوان ستایشی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێردە دیپلۆماتییەکان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا کرد و سوپاسی کردن کە ئامادەی دیداره‌که بوون.