ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/1/9 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز كڵاوديۆ كۆرده‌ن جێگرى نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق بۆ كاروبارى سياسى و هه‌ڵبژاردن كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا که به‌ڕێز ڕیکاردۆ ڕۆدریگه‌س به‌رپرسی یوونامی له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى دواخستنى هه‌ڵبژارادنى په‌رله‌مانى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى له عێراق و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى به‌ڕێوەچوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.