Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان، پێشوازى له‌ بەرپرسی نووسینگەی یوونامی لە هەولێر دەكات

2024-01-23T13:21:32.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/1/23 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایی و بەكۆتاهاتنی ئەركەكەی، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ڕیكاردۆ ڕۆدریگێز، بەرپرسی نووسینگەی یوونامی لە هەولێر كرد.

له‌ ديدارێكدا بەڕێز ڕۆدریگێز خۆشحاڵیی خۆی بە كاركردن و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان نووسینگەی یوونامی و دامودەزگاکانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردووی كارەكانیدا دەربڕی. لە بەرامبەردا بەڕێز سەرۆكی دیوان كار و ئەركەكانی بەڕێزیان و نووسینگەی یوونامی لە هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و پۆستی نوێیدا، بۆ خواست.

تاوتوێكردنی چەند بابەتێك ده‌رباره‌ی دۆخی ناوچەكە بەگشتی، عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.