
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/3/2024 بەڕێز فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێز كۆنسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە بەگشتی و پێشهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی خرانە بەر باس و گفتوگۆ و هەردوولا جەختیان لە زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا لە بوارە جیاوازەكاندا كردەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە دوا هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا كرا و لەمبارەیەوە دووپاتیان لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و لەسەر مێزی گفتوگۆ و دیالۆگ، كردەوە.
تاوتوێكردنی چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
