
2022-03-16T11:22:56.000000Z
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2022/3/16 لە یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، فەرمانبەرانی دیوانی سەرۆکاتیی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی ئەو كارەساتە جەرگبڕە، ماوەی پێنج خولەك بەبێ دەنگی وەستان و سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دانەواند.




