Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

چلەی ماتەمینیی ڕەهبەر محیەددین لە سەرۆكایەتیی هه‌رێمی کوردستان بەڕێوەچوو

2022-03-17T13:49:57.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2022/3/17 لە سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی جوانەمەرگ ڕەهبەر محیەددین مێرگەسۆری، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕیی گشتیی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەكەدا كە بەڕێزان فەوزی هەریری سەرۆکی دیوان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و سەرۆکی فەرمانگەکان و فەرمانبەران و هاوکارانی کۆچکردوو ئامادەی بوون، جیا لە پێشكەشكردنی پوختەیەك لە ژیان و كار و چالاكییەكانی خواڵێخۆشبوو، بەڕێز سەرۆکی دیوان لە وتارێكدا تیشكی خستە سەر ڕۆڵی بەرچاوی خوالێخۆشبوو له‌ خزمه‌ت و کارگێڕیی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان.

دواتر بە نوێنەرایەتیی بنەماڵەكەیان، سەنگەر محیەددینی برای، وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتی و هاوڕێیانەی خوالێخۆشبووی كرد كە لە كاتە سەختەكاندا لەگەڵیاندا بوون و دڵنەواییی خانەوادەكەیان داوەتەوە.

لە کۆتاییی ڕێوڕەسمەكەدا تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداری لەسەر وێنەی خوالێخۆشبوو كاكە ڕەهبەر محیەددین دانرا.