Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، خوانێكى به‌ربانگ بۆ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان ساز ‏ده‌كات

2022-04-19T12:42:53.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێواره‌ى دووشه‌ممه‌ 2022/4/18 به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ ‏مسته‌فا و مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرانى سه‌رۆك و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى ‏سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له‌ ڕاوێژكاران و به‌رپرسان، ‏سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان خوانێكى به‌ربانگى بۆ لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى ‏هه‌رێمى كوردستان ساز كرد و كه‌ زۆربه‌ى لايه‌نه‌كان تيايدا به‌شدار بوون.‏

له‌ وته‌يه‌كدا به‌ڕێز دلشاد شهاب ڕاوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ناوى ‏سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، وته‌يه‌كى به‌خێرهێنانى پێشكه‌ش كرد و ‏سوپاسى لايه‌نه‌كانى كرد بۆ به‌شدارييان له‌ خوانه‌كه‌دا و جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ‏سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاركردن له‌پێناو يه‌كڕيزى و ته‌بايی و پێکه‌وه‌ژیان كرده‌وه‌.‏

لاى خۆيانه‌وه‌ لايه‌نه‌ نوێنه‌رانى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان خۆشحاڵيى خۆيان به‌ ‏به‌شدارييان ده‌ربڕى و سوپاسى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان كرد.‏