Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌نديى دوولايه‌نه‌يان تاوتوێ كرد

2021-07-21T14:41:12.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز كيرياكۆس ميتسۆتاكيس سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا و تيايدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ يۆنانيان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به‌ بواره‌كانى په‌يوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاريكاريى دوولايه‌نه‌يان دووپات كرده‌وه‌.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان داواى لێبوردنى كرد كه‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان دوا خرا و ويستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه‌ له‌ كاتێكى گونجاوى داهاتوودا نيشان دا.

دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوانيان بوو.