2021-04-12T18:28:37.000000Z
بەڕێزان سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەركردایەتيی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری
لە چل و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە تێکۆشەرەکەتاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگران و جەماوەری بزووتنەوەکەتان دەكەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا، داكۆكى لەسەر فرەیيی سیاسی و پێکەوەیی و تەبایيی لایەنە سیاسییەکان و چارەنووسی هاوبەشی هەموو نەتەوە و ئایین و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە و پاراستن و قووڵکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان ئەرکی هەموو لایەکمانه.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم، بەو ئومێدەی بۆنەکانی داهاتوو لە دۆخێکی ئاسوودە و باشتردا بکەنەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2021/4/12