به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز گاربريێليوس لاندسبێرگيس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ليتوانيا، پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عيراق به‌گشتى، به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌ى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران له كه‌مپه‌كانى ئه‌ورووپا، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانيا سوپاسى عيراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كان و هاريكارى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى كۆچبه‌راندا و هيواى خواست ئه‌و هاوكارييه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هاته ئاراوه وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ليتوانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان فراون بكرێت، به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى مه‌شقى پيشه‌يى، په‌روه‌رده، بورسى خوێندن و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى ليتوانياى كرد كه به‌شێكه له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و يارمه‌تيى عيراق و هه‌رێمى كوردستانى داوه، له‌باره‌ى پرسى كۆچيشه‌وه دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته به‌شێك بۆ دروستكردنى كێشه بۆ وڵاتانى ئه‌ورووپا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێت ڕێگرى له بازرگانيكردن به مرۆڤ و به‌كارهێنانى بۆ مه‌رامى سياسى بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاريكاريى هاوبه‌شى وڵاتان به‌تايبه‌تى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، پێويسته.
تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بايه‌خى په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.