زۆر به‌داخه‌وه بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو ڕه‌هبه‌ر محيه‌دين محه‌مه‌د‌ئه‌مين، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕيى گشتيى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كه له ته‌مه‌نێكى گه‌نجيدا كۆچى دوايى كرد و خه‌مبارى كردين. له‌م كۆسته خه‌مناكه‌ى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ياندا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوده‌رديى قووڵم ئاراسته‌ى خۆيان و كه‌سوكار و هاوكاران و دۆست و هاوڕێيانى ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به خێزان و كه‌سوكارى و هه‌مووان ببه‌خشێت.
كاكه ڕه‌هبه‌ر به ڕاستى نموونه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى پاك و دڵسۆز و كارزان و پيشه‌يى و خه‌مخۆرى كار و خزمه‌ت بوو، هه‌رگيز له خزمه‌تكردن ماندوو نه‌ده‌بوو، هه‌ر بۆيه مايه‌ى ڕێز و خۆشه‌ويستى و پێزانينى هه‌موو هاوكاران و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بوو. له ميانى ساڵانى خزمه‌تيدا، نموونه‌يه‌كى جوانى مرۆڤێكى نه‌رم، ئارام، له‌سه‌رخۆ، خزمه‌تكار و له‌خۆبورده‌ى پێشكه‌ش كرد. دڵنيام ياد و يادگارييان، بۆ هه‌ميشه لاى ئێمه و هاوكارانى به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/6