
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/1/20 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵيۆزى پاكستان له عيراق كرد.
له ديدارێكدا خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاكستان به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى، په‌روه‌رده‌يى و زانكۆييدا، ده‌رفه‌تى كار و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى پاكستانى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ڕه‌وه‌ند و ده‌ستى كارى پاكستانى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان كه له زۆر بوارى جيادا كار ده‌كه‌ن، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز باڵيۆزى پاكستان دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و بوارێكى باشى هاوكارى و چالاكيى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نيازى وڵاته‌كه‌ى به كردنه‌وه‌ى كونسلخانهيهك له هه‌ولێر نيشان دا و باسى له ده‌رفه‌تى هه‌بوونى گه‌شتيى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان پاكستان و هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وهبهرهێنانيى پاكستانى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
