Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی ئه‌رمه‌نستان كرد

2023-10-08T14:36:52.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2023/10/8 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئارشاك مانۆكيان، كونسولى گشتیی ئه‌ر‌مه‌نستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوان به‌ ناوى به‌ڕێز سه‌رۆك و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز كونسولى گشتیی ئه‌رمه‌نستان بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیی ئه‌رمه‌نستان، سوپاسى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى پشتگيرييان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و هيواى به‌ره‌وپێشچونى به‌رده‌وامى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شيان خواست.‌

ڕاگۆرينه‌وه‌ ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.