Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ باڵيۆزى نه‌مسا كرد

2023-12-21T11:10:35.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/12/21 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز د. ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نه‌مسا له‌ عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌رى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

پرسى كۆچى ناياسايى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.