Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا كرد

2024-01-31T12:24:20.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/1/31 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كورستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و وڵاته‌كه‌ى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييانى دوايين هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر كرد كه‌ تيايدا هاووڵاتييانى سڤيل بوونه‌ قوربانى.

تاوتوێكردنى ڕۆڵى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.