Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسوڵى ژاپۆن كرد

2024-05-13T09:33:25.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/5/13 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئاراکاوا میکیهیرۆ كونسولى ژاپۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌ ئابوورى و بازرگانييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و تيشكيان خسته‌ سه‌ر بوار و ده‌رفه‌ته‌كانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بيروڕايان ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاران و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گۆڕييه‌وه‌.