سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به پشتگیریی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق كرد بۆ پرۆگرامی حكوومه‌تی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز جۆن وێلیكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، باسیان له بارودۆخی ئێستای عێراق، دوا پێشهات و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/10/2019 له هه‌ولێر، به‌رێز وێلكس كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی‌کردن و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه فه‌رمییه‌كانی له عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كردبوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێزیانی له ڕابردوودا به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سووریا به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.