
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/6/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دهۆك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دهيڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتى عێراق، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کۆده‌نگی و به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه سیاسی و پێکهاته‌کان له هه‌ڵبژاردندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق.
جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
