Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران كۆبوونه‌وه‌

2020-09-16T13:11:31.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەمە 16/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

لە کۆبوونەوه‌يەکەدا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دوایين بەرەوپێشچوونەکانی گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا پێشكه‌ش كرد و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرايه‌وه‌ كه‌ هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەوەی هەموو ‌ کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.

دۆخی سیاسی و ئابووری و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ تيايدا به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگيی زیاتری نێوان لایە‌نە‌كان و ته‌بايى بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان كرده‌وه‌.