Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

2024-05-06T13:00:43.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/5/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌ تاران له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا، تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بايه‌خ و گرنگيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌ و باسيان له‌ زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى زيادكردنى جووڵه‌ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكييه‌ ئابوورييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌تى ئێرانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تيشكيان خسته‌ سه‌ر دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و داكۆكييان له‌ پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه‌.