
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 27/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى عێراق، چالاكيى چه‌كداريى دژى باڵيۆزخانه و نوێنهرايهتييهكانى وڵاتان له به‌غدا و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌كان و جموجووڵى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستى و كاركردن بۆ پاراستنى ئاسايشى باڵيۆزخانه و نوێنهرايهتييهكانى وڵاتان له به‌غدا و گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و چالاكييه‌كانى داعش تا دڵنيابوونه‌وه له له‌ناوبردنى يهكجارييان، كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێزان وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.
