Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه‌‏

2022-09-13T10:02:29.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/9/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز خالد بن حه‌مه‌د ئه‌لسلێتى، باڵيۆزى قه‌ته‌ر له‌ عێراق ‏كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ‌په‌يوندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ‏سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى، هه‌وڵه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى ‏قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر له‌ داهاتوودا، ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى ‏كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ مۆنديالى جيهانى 2022 تاوتوێ كران.‏

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ ‏په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاریی هاوبه‌شى نێوانيان و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ ‏وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ كه‌رت و بواره‌ جياكاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ‏كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسيان لە گرنگيى گه‌شته‌كانى ڕاسته‌وخۆى هێڵى ئاسمانيى قه‌ته‌رى‌ ‏بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.‏

گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ‏ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو‌.‏