پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دواى به‌كۆتاهاتنى ئهركهكهيان و به مه‌به‌ستى ماڵئاوايى، به جيا پێشوازى له هه‌ريه‌كه له به‌ڕێزان ڤانسانت گيووم پووپوو، نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و ڤێسا هاككينن باڵيۆزى فينله‌ندا له عيراق كرد.
له ديدارياندا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوايى، سوپاس و پێزانينى بۆ كاره‌كانى هه‌ردووكيان له هه‌رێمى كوردستان و عيراق نيشان دا و ده‌ستخۆشى لێ‌كردن، هه‌روه‌ها له ئه‌ركى تازهياندا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لاى خۆيانه‌وه به‌ڕێزان نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و باڵيۆزى فينله‌ندا له عيراق سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و پشتگيرييه‌ى له ماوه‌ى به‌ڕێكردنى ئهركياندا لێيان كراوه و پابه‌نديى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و فينلهندايان به به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستان به پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييهكان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و باشتكردنى كارى دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرده‌وه و له‌مباره‌يه‌وه سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌زموونى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا به پێوست زانى.
تاوتوێكردنى بڵابوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و جۆره گۆڕاوه‌كه‌ى ناسراو به ده‌ڵتا كۆرۆنا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ڕۆڵى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و فينله‌ندا له هه‌رێمى كوردستان و عيراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كان بوو.