2019-10-15T11:25:17.000000Z
بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 15/10/2019 لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز نەوزاد ئەنوەر بەگى بێتواتە، بۆ کۆچى دواییى برایان خوالێخۆشبوو سەردار ئەنوەر بەگى بێتواتە، پرسە و سەرەخۆشى لە خانەوادەى بەڕێزیان کرد، هاوخەمى بۆ دەربڕین و هیواى خواست خواى گەورە خوالێخۆشبوو بە بەزەیى خۆى شاد بکات.
لاى خۆیەوە بەڕێز نەوزاد ئەنوەر بەگى بێتواتە، پێزانینى خۆیان و خانەوادەکەیان بۆ بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەربڕى و سوپاسى بەسەرکردنەوە و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیانى کرد.