
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ميانى ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عيراق، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عيراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
له ديدارهكهدا باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و دهرفهتهكانى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرا. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ڕۆڵى فه‌ره‌نسا و بايه‌خدانى به عيراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه به‌تايبه‌تى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
مه‌ترسييه‌كانى داعش و زيادبوونى كرده‌وه تيرۆرستييه‌كانى چ له عيراق و چ له سووريا كه هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كرده‌وه.
دۆخى ئێزدييه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئاوهدانكردنهوى شه‌نگال، قه‌يرانى سياسى له عيراق دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى فيدراليى عيراق ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سياسى له عيراق و كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى ناوخۆ و گرنگيى يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان له به‌غدا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ئۆكراينا، چه‌ند لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون كه شه‌وى ڕابردوو به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.