ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/8/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برايسن ريچاردسن، باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا له عيراق كرد.
له كۆوونهوهيهكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا له عيراق بۆ به‌ڕێز باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا خواست و هه‌موو هاريكارى و پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئهركهکهى دووپات كرده‌وه.
له كۆوبونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بريتانيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى نێوانيان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، دۆخى ئه‌منى و دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و كرده‌وه‌كانى تيرۆرستانى داعش، ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عيراق، هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان، دوايين دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤيدـ19 و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له عیراق و به‌ریتانیا، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيا كرايه و ده‌رفه‌تی کار و وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیا به‌ریتانییه‌کان له عیراق و هه‌رێمی کوردستان خرایه به‌ر باس.
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئه‌مه‌ریکا، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، پرسی سووریا، دوا پەرەسەندنەکانی ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه خاتوو مێل سمارت كونسولى گشتيى به‌ريتانيا به‌وه‌كاله‌ت له هه‌رێمى كوردستان و شاندێکی سیاسی و سه‌ربازیی به‌ریتانی، ئاماده‌ى بوو.