![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2021/09/NB_Perlemantarani-dosti-Kurd-15-9-2021.jpeg)
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/9/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى ياوه‌رى له له‌نده‌ن له ئێواره‌خوانێكدا له‌گه‌ڵ گرووپى په‌رله‌مانتارانى به‌ريتانيا بۆ دۆستايهتيى كوردستان كۆبووه‌وه.
له گفتوگۆيه‌كى كراوه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخ و پێشهاته‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عيراق و ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد و ديد و بۆچوونى خۆى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا خسته ڕوو.
به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه و ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عيراق به ديالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيريى گرووپى په‌رله‌مانتارانى به‌ريتانياى بۆ دۆستايهتيى كوردستان و حكوومه‌تى به‌ريتانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيانه‌وه گرووپى په‌رله‌مانتارانى به‌ريتانيا بۆ دۆستايهتيى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵييان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، به‌رده‌واميى هه‌وڵدان و كاركردن و پشتگيريى خۆيان بۆ هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنى مافه دهستوورييهكانى دووپات كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ خواست.
دۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى له‌گه‌ڵ گرووپى په‌رله‌مانتارانى به‌ريتانيا بۆ دۆستايهتيى كوردستان بوو.
![](/uploads/old_images//2021/09/NB_Perlemantarani-dosti-Kurd1-15-9-2021.jpeg)
![](/uploads/old_images//2021/09/NB_Perlemantarani-dosti-Kurd2-15-9-2021.jpeg)