سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئارمێن سه‌ركيسيان، سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان و زه‌مينه‌ى له‌بارى هه‌رێمى بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌رمه‌نى تاوتوێ كرد.
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كه‌كانى له داڤۆس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مممه 21/1/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئارمێن سه‌ركيسيان، سه‌رۆكى ئه‌مه‌نستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه، ده‌رفه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى دوولايه‌نه و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.