پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر له بواره جياكاندا و فروانكردنى هاريكاریی هاوبه‌شى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عيراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراليى عيراق، دۆخى ئه‌منيى له عيراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به بواره‌كانى په‌يوه‌نديى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسيان له ده‌ر‌فه‌ته‌كانى كار و سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرده‌وه و هاوڕا بوون كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ دامركاندنه‌وه‌ى ئاڵۆزييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا، ڕۆڵى قه‌ته‌ر له ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و دۆخى ئه‌فغانستان به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.