
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شازاده فه‌يسه‌ل بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئێستاى عيراق خرايه به‌ر باس و به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له دۆخى عيراق ده‌ڕوانێت و خه‌مخۆرى و خواستى سعووديه‌ى نيشان دا بۆ ئه‌وه‌ى عيراق بتوانێت ڕۆڵى خۆى بگێڕێته‌وه و ببێته يه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانينى بۆ ڕوانين و هه‌ڵوێستى سعووديه، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعووديه ده‌ربڕى و سڵاو و ڕێزى ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى سعووديه كرد.
