
2020-07-12T04:58:58.000000Z
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 12/7/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكدا بۆ كۆچى دواييى برايان, خوالێۆخشبوو ئه‌حمه‌د ئيبراهيم ميرۆزيێڤ، سه‌ره‌خۆشى له ئهكاديميسيهنى ناودار و كه‌سايه‌تيى ديارى كورد له كازاخستان به‌ڕێز پرۆفيسۆر د. كنيازێ ميرزۆيێڤ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ميرزۆيێڤ و خانه‌واده و كه‌سوكارى ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌ييى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى هه‌موو لايه‌ك بداته‌وه.