
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عيد وه‌زيرى ڕۆشنبيريى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو غه‌ريبه عه‌زيز بارام ـ ى دايكيان، سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عيد سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شیی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.