Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌کات

2021-08-24T19:24:18.000000Z
پەیام و پەیوەندی

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/8/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خاتوو ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی خاڵیان، سه‌ره‌خۆشی لێکرد و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان وخانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان ده‌ربڕی.

به‌ڕێزیان هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وایی و سه‌بووری به‌ خێزان و که‌سوکاری ببه‌خشێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆکی په‌رله‌مان سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یانی بۆ په‌یوه‌ندییه‌که‌ و هاوخه‌میی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان نیشان دا.