Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا كرد

2021-05-26T14:14:08.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان‌ پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئۆڵه‌ ديڵ باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق كرد كه‌ كۆتايى به‌ ئه‌ركه‌كه‌ى دێت.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ به‌ڕێز باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا ‌و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانيا و ئه‌ركه‌كانيدا دووپات كرده‌وه‌ و هيواى خواست په‌يوه‌ندى و هاريكارى و هاوبه‌شيى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن.

دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى، ئازادييه‌كان و مافى مرۆڤ، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، به‌رنگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.