سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی كۆرياى باشوور كرد

News
- 29 July 2020

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2020 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز چۆی کوانژین کونسوڵی گشتیى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا بڵاوبوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەى، ئەزموونى سەرکەوتووى کۆریاى باشوور لە چۆنیەتیى مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکەدا، کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنیان، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆریاى باشوور و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆریا و دەرفەتى کار و وەبەرهێنانى کۆرى لە هەرێمى کوردستان کردەوە، هه‌روه‌ها به‌ڕێز كونسولى گشتيى كۆريا ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عێراق كرد.