
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/11/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ميكيلێ كامێرۆتا كونسولى تازه‌ى ئيتاليا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هه‌موو پشتيوانييه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كانيدا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى سه‌ربازيى ئيتاليا له هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش و يارمهتيدانيان بۆ پێشمه‌رگه به‌تايبه‌تى له‌ڕووى مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه و هاوكارييه مرۆيييهكانى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسولى تازه‌ى ئيتاليا خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا كه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و هيواى خواست بتوانێت بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، كولتوورى و پهروهردهييدا، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى ئيتالياى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌ى داعشدا ده‌ربڕى.
دۆخى بڵاوبوونهى ڤايرۆسى كۆڤيد_19 و پەتای كۆرۆنا، كارى تيمه ئيتالييهكان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له بوارى شوێنه‌واردا، ئه‌گه‌رى كردنه‌وه‌ى به‌شى زمانى ئيتالى له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له ئيتالياوه بۆ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
