به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 12/7/2020 فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتيى پۆليس، پۆليسى هاتوچۆ و ڕه‌گه‌زنامه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پاش ئيمزاكردنى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌ڕێزان ليواى پۆليس تارق ئه‌حمه‌د ئيبراهيم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى پۆليسى هه‌رێمى كوردستان، ليواى پۆليس عه‌بدولقادر عه‌زيز ئيبراهيم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان و ليواى پۆليس به‌ڕێز هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕه‌گه‌زنامه له هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له وته‌يه‌كدا وێڕاى ئاماژه به ئه‌رك و خزمه‌ت و ئه‌زموونى ديار و جێپه‌نجه‌ى به‌رچاوى پێشتريان له بوارى كاره‌كانياندا، پيرۆزبايى لێ‌كردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و پۆستى تازه‌دا بۆ خواستن.