له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌ياندا بۆ ئه‌مه‌ريكا، ڕۆژى هه‌ينى 2024/2/9 شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رفراوانيان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مه‌ريكى له كۆشكى سپى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى (پێنتاگۆن) ئه‌نجامدا بۆ گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى دوا پەرەسەندنەکان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكادا.
كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له به‌ڕێزان ئامۆس هۆکستا‌ين گه‌وره ڕاوێژكارى سه‌رۆك بايدن بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان له كۆشكى سپى، ئه‌زرا زيا، بريكارى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ ئاسايشى سڤيل، ديموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ، دانيێل شاپيرۆ جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى بەرگری بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، به‌ڕێوه چوون.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا پرسى وزه و گرنگيى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی پێکهاتەکان و ئاوارەکان، ئازاديی ڕادەربڕین و مافه‌كانی مرۆڤ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شه‌نگال، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆيان له‌باره‌يه‌وه كرا.
شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێزان فەوزی هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى، فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تى، به ياوه‌ريى خاتوو تریفه عه‌زیز نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتۆن، بۆ ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكى له سه‌ردانێكى چه‌ند ڕۆژيداين بۆ ئه‌مه‌ريكا.