Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ يادى شه‌هيدانى كوردانى فه‌يليدا

2022-04-04T09:15:54.000000Z
لێدوان

ئه‌مڕۆ له‌ يادى چل و دوو ساڵه‌ى جينۆسايد و شه‌هيدانى كوردانى فه‌يليدا، به‌ ڕێز و شكۆوه‌ شه‌هيدان و قوربانييانى كوردانى فه‌يلى و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان به‌ بير ده‌هێنينه‌وه‌، سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين.

ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پشتگيرييان له‌ شۆڕش و مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه‌، سه‌تان هه‌زار هاووڵاتيى سڤيل له‌ كوردانى فه‌يلى له‌ ئۆپه‌راسيۆنێكى جينۆسايددا له‌سه‌ر ده‌ستى ڕژێمى پێشووى عيراق ڕووبه‌ڕووى ڕاگواستن و ده‌ركردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ بوونه‌وه‌ و ده‌يان هه‌زاريان يه‌كجارى بێسه‌روشوێن كران.

له‌ كاتێكدا دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عيراق ئه‌م تاوانه‌ى به‌ جينۆسايد ناساندووه‌، له‌م ياده‌دا داوا له‌ حكوومه‌تى فيدراليى عيراق ده‌كه‌ينه‌وه‌ كوردانى فه‌يلى قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه‌ و به‌ ته‌واوى كێشه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ و زه‌ويوزار و ماڵه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات و دادپه‌روه‌رييان بۆ مسۆگه‌ر بكرێت.

سڵاو له‌ گيانى پاكى شه‌هيدان و ياديان به‌ خێر.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/4/4