شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ريكى سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك جۆ بايدن و به‌ڕێزان وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رگريى ئه‌مه‌ريكايان به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و دووپاتيان كرده‌وه كه هه‌ر له سه‌رۆك بايدنه‌وه تا به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى ئه‌مه‌ريكا، دۆستى زۆرتان له واشنتۆن هه‌يه و ئيداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ئێوه و هاوپه‌يمانه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، به بايه‌خه‌وه له هاوبه‌شى و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و گرنگى به پته‌وكردنى هاريكاريى درێژخايه‌نى نێوانيان ده‌دات.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/5/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ريكى كرد كه له به‌ڕێزان برێت مەکگورک ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئافریکا له کۆشکی سپی، دێریك شۆلێى، گەورە ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تى دەرەوەی ئەمەریكا، جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک به وه‌كاله‌ت، خاتوو ده‌ينا سترۆل جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند ڕاوێژكاری ديكه‌ى ئیدارەی ئەمەریكا و به‌رپرسان له باڵيۆزخانه‌يان له به‌غدا و كونسولخانه‌يان له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
شانده‌كه ستايش و پێزانينى ئه‌مه‌ريكاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر دووپات كرده‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى جددييه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هه‌ڵمه‌تى له‌ناوبردنى ده‌بێ به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها كارى هاوبه‌ش و هاريكاريى هه‌مووان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا پێويسته.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرى و يارمه‌تيى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و سه‌ردانى شانده‌كه‌ى به ناردنى په‌يامێكى ڕوونى ئه‌مه‌ريكا به ماناى به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوكارييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و موكوڕييان له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و جێگيركردنى سه‌قامگيرى له قه‌ڵه‌م دا.
گفتوگۆى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكا و گرنگيى به‌شداريى هه‌رێمى كوردستان تيايدا، يادى 30 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى نه‌واى ئارام و ڕۆڵى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له پاراستنى گه‌لى كوردستاندا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ماهه‌نگييان بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.