Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک بەشداری ڕێوڕەسمی یادی قوربانیانی سوپای بەریتانیا دەكات

2022-11-13T13:34:43.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/١١/١٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی قوربانیانی سوپای بەریتانیا لە جەنگی جیهانی یەکەم کرد كە لە لایەن کونسوڵگەریی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ڕێكخرابوو.

لە ڕێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و نوێنەری ووڵاتان بەڕێوەچوو، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە وتارێکیدا تیشکی خستە سەر بوێری و ئازایەتیی ئەو کەسانەی کە دەبنە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و ئازادی و بە ڕۆحێکی فیداكارانەوە دژ بە تیرۆر و داگیرکاری دەوەستن.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاجە گوڵینەی ڕێز و شکۆی لەسەر سیمبوڵی قوربانیانی یادەکە دانا.