2024-02-25T14:14:12.000000Z
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پیرمام بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو ( زەکیا مەلا مستەفا بارزانی) خوشکی بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کرد.
لە میانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک لە پیرمام هاوخەمی و سەرەخۆشی لە بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ( زەکیا مەلا مستەفا بارزانی) خوشکی بەڕێزیان، هیوای خواست جێگای خوالێخۆشبوو بەهەشت بێت و دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.