2021-08-03T11:27:33.000000Z
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/8/3 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمى كوردستان، به مهبهستى ماڵئاوايى پێشوازی لە بەڕێز عەبدولڕەحیم حەسەن جێگری کونسوڵی گشتيی شانشینی ئوردن له ههرێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا بەڕێز جێگری سەرۆک ماڵئاوایی لە بەڕێزيان کرد و بۆ خزمەتی لە ھەرێمی کوردستانی وەک جێگری کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن سوپاسى كرد، لە کار و ئەرکی نوێشیدا ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. لای خۆیەوە بەڕێزيان سوپاس و پێزانینی خۆی و وڵاتهكهی بۆ بهڕێز جێگری سەرۆک دەربڕی.
تاوتوێكردنى دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و عيراق، ھەماھەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەنديیهكانى ھەرێمی کوردستان و ئوردن، تهوهرێكى ديكهى ديدارهكه بوو.