Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

2022-04-11T15:14:10.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٤/١١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزباییی به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ره‌نسای له‌ كه‌شێكی ئارام و دیموكراسیدا لە بەڕێز کونسولی گشتیی فەڕەنسا کرد و جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کردەوە و ڕۆڵی فەرەنسا و بایەخدانی بە هەرێمی کوردستان و عیراق، به‌رز نرخاند.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسولی گشتیی فەرەنسا، دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاریکاری و برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا، هەروەها یارمەتیدەر دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری لە عیراق و ناوچەکە.