2022-04-19T20:24:57.000000Z
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/١٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز کلێمنس سێمتنەر، کونسولی گشتیی ئەڵمانیا کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی وڵاتی ئەڵمانیای کرد بۆ ئهو هاریکاری و پشتگیرییە سیاسی و سەربازی و مرۆییانەی پێشکەش بە گەلی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات و جەختی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دووپاتی کردەوە کە ووڵاتەکەیان بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانێت، هەروەها پاڵپشت و بەردەوام دەبن لە برەودان و هەماهەنگیی زیاتری پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوانیان لە پێناو بەرەوپێشچوونی دۆخی سیاسیی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.