Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی ڕاوێژکاریی سەربازیی هاوپەیمانان کۆبووەوە

2022-05-10T15:54:51.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٥/١٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆد بۆرۆس و شاندێکی ڕاوێژکاریی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە تیمی تازەی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و عیراق، هەروەها ڕۆڵی هێزەکانی ‏هاوپەیمانيی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشی لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند و پشتگیری و هەماهەنگیی زیاتری هەرێمی کوردستانی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکە دووپات کردەوە، دواتر تیشکی خستە سەر هەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە.

لای خۆیانه‌وه‌ شاندی میوان جەختیان لە بەردەوامی و برەودانی زیاتر بە پەیوەندی و هاریکارییە سەربازییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ‏کردەوە، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ‏پاڵپشتیکردنی پرۆسەی چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی یەکخستنەوەی ‏پێشمەرگه‌ و دامەزراندنی هێزێکی نیشتیمانیی یەکگرتوو.